کوردستانی

بانکی ناوەندیی عیراق نووسراوێک ئاراستەی بانکەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانکی ناوەندیی عیراق نووسراوێک ئاراستەی بانکەکان دەکات
مەودا میدیا-

بانکی ناوەندیی عیراق نووسراوی ئاراستەی سەرجەم بانکەکان و کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی مۆڵەتپێدراو  کرد لەبارەی بەهای نوێی فرۆشتنی دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی شوباتی 2022 د. عەممار حەمەد خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق نووسراوی فەرمی ئاراستەی بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی مۆڵەتپێدراو لەبارەی بەهای فرۆشتنی دۆلارەوە کرد.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی ئیدارەی بانکی ناوەندیی عیراق کە لە کۆبوونەوەی نائاسایی 6ی شوباتی 2023 بڕیاریداوە، نرخی فرۆشتنی دۆلار لە رۆژی 8ی شوباتی 2023وە بەم شێوەیە دەبێت:
 
- هەر دۆلارێک بە هەزار و 300 دینار لە وەزارەتی دارایی دەکڕن. 
- هەر دۆلارێک بە هەزار و 310 دینار بە بانکەکان فرۆشن لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی.
- هەر دۆلارێک بە هەزار و 320 دینار لەلایەن بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دەفرۆشرێت بۆ سوومەندبوونی کۆتایی. 
 
س،ر
Qaiwan
Qaiwan