کوردستانی
بڕیارە رۆژی هەینی لەهەرێمی کوردستان نوێژی مردوو بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە بخوێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
داوا دەکرێت رۆژی هەینی نوێژی مردوو بۆ گیانی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا بخوێنرێت، داواکە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستانە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، داوا لە نوێژخوێنان دەکەن رۆژی هەینی 10ی شوباتی 2023 لەدوای نوێژی هەینی، نوێژی مردوو بۆ گیانی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا بخوێنرێت، هەروەها داواکراوە لەدوای خوێندنی نوێژی مردوو نزای چاکبوونەوە بۆ برینداران و لێقەوماوانی دیکە بکرێت.
ژ.م
بیروڕا


