کوردستانی

مژدەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە لەسەر بەهای دۆلار

مەودا میدیا - سلێمانی |


  مژدەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە لەسەر بەهای دۆلار
مەودا میدیا -
 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە ئامادەکاری پێویستییان کردووە بۆ گۆڕینەوەی دیناری عیراقی بە دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی.
 
 ئەمڕۆ 15ی شوباتی 2023 بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند " ئامادەکاری پێویست و ئاسانکاری تەواو کراوە لە لایەن فڕۆکەخانەکەمانەوە و بانکی ئیقلیمی بازرگانی (RT Bank) لە لایەن بانکی ناوەندی عیراقی سەپشککراوە بە گۆڕینەوەی دینار بۆ دۆلار بۆ گەشتیارانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە نرخی بانکی ناوەندی".
 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی جەختیشی کردەوە " لە نزیکرین کاتدا سیستمی گۆڕینەوەی دینار بە دۆلار دەخرێتە کار و راستەوخۆ دوای جێبەجێکردنی پرۆسەکە ئاگاداری دەدەین بە هاوڵاتییان".

ڕ.ع
Qaiwan
Qaiwan