کوردستانی

وەزارەتی کارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبامان زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبامان زیادیکردووە
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت کە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیادی کردووە و گەیشتووەتە 4000 هەزار مێگاوات بەڵام هێشتا بڕی پێویستی پڕناکاتەوە.
 
ئەمڕۆ 15ی شوباتی 2023 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رایگەیاند " ئاستی ئێستای بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە 4000 هەزار مێگاوات و بەڵام هێشتا خواستی بەکارهێنانی کارەبا پڕنەبووەتەوە کە 7000 هەزار مێگاواتە".
 
 ئەمە لە کاتێکدایە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بە تایبەتی لە کارەبای نیشتمانی رازی نین و لە 48 کاتژمێردا تەنها 6 کاتژمێر کارەبا هەیە.

ڕ.ع
Qaiwan
Qaiwan