کوردستانی
شارەزایەکی کەشناسی: لە سلێمانی پلەکانی گەرما بۆ حەوت پلەی ژێر سفر دادەبەزن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
شارەزایەکی بواری کەشناسی عیراق رایدەگەیەنێت کە پێشبینی دەکات لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی سەرما روو لە باکوری عیراق و سلێمانی بگرێتەوە و پلەکانی گەرما بۆ حەوت پلەی ژێر سفر دابەزن.
شارەزایەکی بواری کەشناسی عیراق رایدەگەیەنێت کە پێشبینی دەکات لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی سەرما روو لە باکوری عیراق و سلێمانی بگرێتەوە و پلەکانی گەرما بۆ حەوت پلەی ژێر سفر دابەزن.
شارەزایەکی کەشناسی عیراق بەناوی سادق عەتییە رایگەیاند "وا پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە و بە دیاری کراوی لە رۆژی هەینییەوە پلەکانی گەرما زۆر نزم ببنەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما بەهێزەی کە رۆژئاوا و باکوری رۆژهەڵاتی عیراق و پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە و پلەکان بۆ خوار سفر داببەزن ".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو " لە هەینی داهاتوودا بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شاری سلێمانی پشکی شێری بەردەکەوێت و پلەکانی گەرما لەم شارە بۆ خوار حەوت پلە دادەبەزن بە تایبەتی لە کاتەکانی شەودا، هەروەها لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراقیش پلەکان لە سفر نزیکدەبنەوە ".
ڕ.ع
ڕ.ع