کوردستانی
تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە سنووری قەزای رەواندز تەرمی هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە کە پیاوێکی خەڵکی شاری هەولێرە و پیشەی کاسبە.
شەوی رابردوو لە سنووری قەزای رەواندز تەرمی هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە کە پیاوێکی خەڵکی شاری هەولێرە و پیشەی کاسبە.
شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو ئاگادار كراونەتەوە بە بوونی رووداوێك لەسەر رێگای كاولۆكان- جندیان، لە سنووری قەزای رواندز دوای گەیشتنی ھێزەكانیان بۆ شوێنی رووداوەكە دەركەوتووە كە تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدایە".
ئاماژەی بەوەشكرد "ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا کراوە و ناوی (ك.ع. ا) لە دایكبووی 1978 و خەڵکی شاری ھەولێر بووە و پیشەی كاسب بووە".
شەماڵ دێواری وتی " لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و گومانی ئەوە دەکرێت کە خۆی کوشتبێت، بەڵام چاوەڕێی ئەنجامە لێکۆڵینەوەکان دەکەین بۆ زانینی شێوازی رووداوەکە".
شەماڵ دێواری وتی " لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و گومانی ئەوە دەکرێت کە خۆی کوشتبێت، بەڵام چاوەڕێی ئەنجامە لێکۆڵینەوەکان دەکەین بۆ زانینی شێوازی رووداوەکە".