کوردستانی
لەسەر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئەمڕۆی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە لە بەرانبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ داوای پارەیان لێکردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئەمڕۆی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە لە بەرانبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ داوای پارەیان لێکردووە.
دوای ئەوەی ژنێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێکی نەناسراو تۆمارکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لێکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایانگەیاند "پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، هەردوو تۆمەتبار (س.م.ع) لەدایکبووی 1989 و (ی.س.م) لەدایکبووی 2002 لە کاتی پێدانی پارە و دوای رووبەڕووبوونەوە دەستگیرکراون ".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر وبەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، دەستبەسەرن و لەمیانی لێكۆڵینەوەشدا دانییان بەتاوانەكەیاندا ناوە.
ڕ.ع
ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر وبەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، دەستبەسەرن و لەمیانی لێكۆڵینەوەشدا دانییان بەتاوانەكەیاندا ناوە.
ڕ.ع
بیروڕا


