کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە
مەودا میدیا-


ئەمساڵیش وەک ساڵانی رابردوو هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی سعودیا بکەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج و عومرە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لە ئەمڕۆوە فۆڕم بۆ ئەو هاوڵاتییانە پڕبکەنەوە کە بەنیازی ئەو سەفەرەن.


کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەئەمڕۆوە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بەپێی ئەو رێنماییانەی بۆیان دانراوە دەتوانن دەست بە پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ ئەو هاوڵاتییانە بکەن کە بەنیازی سەفەرکردن بۆ سعودیا و بەجێهێنانی فەریزەی حەج و عومرەن.

ئەم بڕیارەش لەدوای ئەوە دێت کە سعودیا بڕیاریدا وەرزی حەج و حەجکردن بۆ هەرێمی کوردستان وەک سەردەمی پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای لێبکرێتەوە.

پشکی ساڵانەی هەرێمی کوردستان پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، نزیکەی پێنج هەزار کەس بوو، بەڵام دوای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە کرا بە کەمتر لە سێ هەزار کەس، ئێستا دوای ئەو بڕیارەی سعودیە، هەرێمی کوردستان پشکی پێشووی خۆی وەک رابردووەی لێهاتووەتەوە و دەتوانێت نزیکەی پێنج هەزار کەس بنێرێت بۆ حەج و عومرە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan