کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیر کرد کە فێڵی لە کچێک کردبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه به‌فێڵ و به بیانوی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵیدا، بڕێك پاره‌ی له‌كچێك سه‌ندووه.
دوای ئه‌وه‌ی كچێك له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای یاسایی تۆماركردووە له‌سه‌ر كه‌سێك كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناسیویه‌تی و دوای یه‌كتر بینین به‌ڵێنی هاوسه‌رگیریی پێداوه و به فێڵ بڕی هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی لێ سه‌ندووه، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بە دواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری توانیویانە تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن.
هەروەها پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، لە ئێستادا تۆمەتبار بە ناویی (د، د، م) له دایكبووی 1997 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوه و لێكۆڵینەوەكان لە گەڵیدا بەردەوامە.
ژ.م
بیروڕا


