کوردستانی

ئاسایشی گەرمیان باندێکی دزی ئۆتۆمبێلی دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی گەرمیان باندێکی دزی ئۆتۆمبێلی دەستگیرکرد
مەودا میدیا-

 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە باندێکی دزی ئۆتۆمبێل دەستگیر بکەن کە لە چوار هاوڵاتیی پێکهاتبوون.

ئەو باندە لە پارێزگاکانی خواروی عیراق ئۆتۆمبێلیان دزیوە و ویستوویانە لە هەرێم ساخی بکەنەوە.


دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 هێزەکانمان باندێکی دزی ئۆتۆمبێل یان دەستگیرکرد

 دوابەدوای کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن هێزەکانمان، لەسەرکۆمەڵێک کەسێک کە کاری دزینی ئۆتۆمبێل لەپارێزگاکانی خواروی عێراق و هێنانی بۆهەرێم ئەنجام دەدەن، دواتریش لەبازارەکانی کرێن وفرۆشتنیان پێوە کردووە.

تیمەکانمان لە ئاسایشی گەرمیان لە سەر بڕیاری  دادوەر  توانیان چوار هاوڵاتیی دەستگیربکەن کە دانیشتووی پارێزگای بەغدادن

کە دوانیان پێشینەی دزیان هەبوو  دوانی تریان هاوکاریان بوون. 


ناوی تۆمەتباران 

ر.ج.ت دانیشتووی بەغداد

ب.ف.م دانیشتووی بەغداد

س.م.ج  دانیشتووی بەغداد

ع.ا.ع دانیشتووی بەغداد

لەئێستا لەبەشی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر بڕیاری دادوە بەپێی ماددەی 275 ی .س لێکۆڵینەوەیان لە گەڵ بەردەوامە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan