کوردستانی
بۆ جارێکی دیکە شاندێکی هەرێم دەڕواتەوە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە شاندێکی هەرێم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق دەڕوات بۆ بەغدا.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شاندێکی حکومەتی هەرێم رۆژی یەکشەممە سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی بەتایبەت وەزارەتی نەوتی عیراق کۆدەبنەوە، بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن و تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی ماونەتەوە وقسەیان لەسەر بکرێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەربارەی نەوتی عیراق قسەی کرد رایگەیاند، کەرتی نەوتی عیراق کامڵ نییە و کێشەی زۆری تیایە.
هەروەها لەسەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا، رێککەوتن کراوە لەسەر چۆنێتی نووسینی یاسای نەوت و گاز و دیاریکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.
ژ.م
بیروڕا


