کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر دەوامی فەرمانبەران دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر دەوامی فەرمانبەران دەدات
مەودا میدیا- 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە سەبارەت بە بڕیاردان لەسەر راگرتنی دەوامی فەرمانبەران بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەتە بە بڕیاردان لەسەر راگرتنی دەوامی فەرمانبەران بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
Qaiwan
Qaiwan