کوردستانی

پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند، لە 18ی مانگەوە دەوام ئاسایی دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند، لە 18ی مانگەوە دەوام ئاسایی دەبێتەوە
مەودا میدیا-


پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند، لە رۆژی 18ی ئەم مانگەوە واتا رۆژی شەممە دەوامی خوێندگاکان دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.


لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند، لە 18ی مانگی شوباتەوە واتا رۆژی شەممە لە خوێندنگاکانی قەزاکە دەوام ئاسایی دەبێتەوە و وەک پێش گۆڕینی کەشوهەوا دەوامی بەیانیان لە کاتژمێر هەشتی بەیانیان و دەوامی نیوەڕوان لە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆوە دەستپێدەکات. 

بەهۆی گۆڕانکاری لەکەشوهەوا و بارینی بەفرێکی زۆر لە پێنجوێن ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو و بۆ ماوەیەکیش دەوامی خوێندگاکان راگیرا و ماوەیەکیش دەوام لەکاتی خۆیدا نەدەکرا.

 ژ.م
Qaiwan
Qaiwan