کوردستانی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: توشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە زیادی کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند کە رێژەی تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە روو لە بەرزبوونەوەیە و منداڵ هەیە تەمەنی یەک مانگ بۆ دوو مانگە و تووشبووە هەروەها باوترین جۆریشی شێرپەنجەی خوێنە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16 شوباتی 2023 د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند "ئاماری توشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە و رۆژ بە رۆژ زیاد دەکات، توشبوون بە شێرپەنجە تەنها لە نەخۆشخانەی هیوا و سلێمانی نا، بەڵکو لە تەواوی جیهاندا زیادی کردووە".
ئاماژەی بەوەشدا "بەشێک لەو منداڵانەی کە توشی شێرپەنجە بوون تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیاری نەکراوە، بەشێکی دیکەشیان حاڵەتەکانییان بۆماوەییە".
ئاماژەی بەوەشدا "بەشێک لەو منداڵانەی کە توشی شێرپەنجە بوون تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیاری نەکراوە، بەشێکی دیکەشیان حاڵەتەکانییان بۆماوەییە".
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو "باوترین جۆری توشبوون بە شێرپەنجەی منداڵ شێرپەنجەی خوێنە و دوای ئەو بە پلەی دووەم شێرپەنجەی لیمفە گرێیەکان و مێشک و چەندانی ترن، حاڵەتە تۆمارکراوەکان تەمەنیان لە یەک مانگەوەیە تاوەکو 18 ساڵی".
ڕ.ع
ڕ.ع
بیروڕا


