کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی بە وانەبێژاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی بە وانەبێژاندا
مەودا میدیا -

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڵێنی بە مامۆستایانی وانەبێژدا کە پشتیوانییان بێت بۆ چارەسەری کێشەکانیان.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوێنەری وانەبێژانی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، نوێنەری وانەبێژان لە کۆنگرەیەکی وانەبێژیدا رایگەیاند "سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێنیدا کە بەدەم چارەسەری کێشەکانمانەوە بێت و پشتیوانیمان لێبکات لەرێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەت و لەسەر ئاستی حزبیش هەموو کارێکی پێویستتان بۆدەکەین".

ئەوەش خرایەڕوو "ماوەی چەند ساڵێکە هیچ وانەبێژێک دانەمەزرێندراوە و زیاتر لە 33 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن کە %25ی سێکتەری پەروەردە پێکدەهێنن".

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "دوای ئەوەی زیاتر لە 600 یاداشتمان ئاراستەی حکومەت کردووە و چەندین کۆبوونەوە و دیداریشمان ئەنجامداوە لەگەڵ بەرپرسان هیچ ئەنجامێکی نەبووە، بەڵام بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیدا بەدەم كێشەكانمانەوە بێت و پشتیوانمان بێت".

ڕ.ع
Qaiwan
Qaiwan