کوردستانی

زانکۆی سلێمانی لەبارەی پشووەکانەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانکۆی سلێمانی لەبارەی پشووەکانەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا -
 
 دوای ئەوەی وا بڵاوبووەوە کە زانکۆی سلێمانی دوو رۆژ پشووی راگەیاندووە، نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی رەتیدەکاتەوە و دەڵێت دەوامی خوێندکاران ئاساییە.
 
 ئەمڕۆ 16 شوباتی 2023 نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "هەواڵێکی ناراست بڵاوبووەتەوە لە هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە کە گوایە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پشووە لە زانکۆی سلێمانی، لێرەوە هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کە خوێندن و تاقیکردنەوە لە زانکۆی سلێمانی  بەردەوامە و دەوام ئاساییە".
 
 ئەوەشی خستەڕوو "لە ئەنجامی شکاندنی بۆری ئاو بەھۆی کارکردن لە یەکتربڕی باخی بەختیاریدا گرفتی ئاو دروست بوو بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی قلیاسان بەڵام  هەر زوو ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی سەبارەت بە تاقیکردنەوەی ئەو کۆلێجانەی ناو کەمپی نوێ تەنھا بۆ رۆژی پێنجشەممە بریارێکیدا وجێبەجێکرا”.
 
ئاماژەی بەوەشدا " لە ئێستادا تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەردەوامن لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەدا  کە لەو شەقامەدا دروستبووە”.

ڕ.ع
Qaiwan
Qaiwan