کوردستانی
ژمارەیەک هەلی کار لە وەزارەتی ناوخۆوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشێوەی گرێبەست 22 هەلی كار لە سێ پارێزگای هەرێم رادەگەیەنێت و موچەکەشی لەلایەن رێکخراوی UNHCRەوە دابین دەكرێت کە 400 هەزار دیناری عیراقییە.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشێوەی گرێبەست 22 هەلی كار لە سێ پارێزگای هەرێم رادەگەیەنێت و موچەکەشی لەلایەن رێکخراوی UNHCRەوە دابین دەكرێت کە 400 هەزار دیناری عیراقییە.
ئەمڕۆ ١٦ شوباتی ٢٠٢٣ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند " بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان-ی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ پێویستییان بە 22 كەس هەیە، كە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراویی UNHCR نەتەوەیەكگرتووەكان، بۆ پلانی كارو پڕۆژەی هاوبەشی ساڵی 2023 ".
باس لەوەشکراوە "هەلی کارکردن بەم شێوەیە دابەشکارییە جوگرافییە دابەشدەکرێت، سلێمانی چوار کەس، هەولێر هەشت کەس، دهۆک 10 کەس.
مەرجەکانی کارکردنیش بەم شێوەیەیە:
1- دەرچووی بەشەكانی كۆمەڵناسی و یاساو دەرونناسی بێت، ئەزموونی كاری لەو بوارانە هەبێت.
2- ئەزموونی كاركردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.
3- پێویستە زمانی كوردی و عەرەبی بزانێت، ئەگەر زمانی ئینگلیزییش بزانێت شانسی زیاترە.
4- نابێت كەسەكە هیچ پابەندییەكی هەبێت، واتا فەرمانبەری حكومی و ئەهلی نەبێت.
5- پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەكان و تاوانە ئابڕوبەرەكان.
6- كێشەی هاتووچۆی لەنێو شارەكانی هەرێم نەبێت.
7- شارەزایی تەواوی لە بەرنامەكانی كۆمپیوتەر هەبێت، بەتایبەتی مایكرۆسۆفت و ئۆفیس.
8- گرێبەستەكە بۆ ماوەی 10 مانگ دەبێت.
9- موچەكەی لەلایەن ڕێكخراوی UNHCR دابین دەكرێت، بەمانگانەی 400 هەزار دیناری عیراقی.
هەركەسێك ئەو مەرجانەی تێدایەو ئارەزووی كاركردنی هەیە، با لە ماوەی هەفتەیەك CV كەی بۆ ئیمێڵی [email protected] بێنرێ، یان بەدەست بیگەیەنێتە دەستمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شەقامی 60مەتری هەولێر.
بیروڕا


