کوردستانی

ئۆتۆمبێل بە قیستی کەم دەدرێت بە مامۆستایان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێل بە قیستی کەم دەدرێت بە مامۆستایان
مەودا میدیا -
 
یەکێک لە ئەندامەکانی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، وەک یەکێتی مامۆستایان لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت رێککەوتووین بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل بە پێشەکییەکی کەم و بە قیستێکی کەم و درێژخایەن بدرێت بە مامۆستایان.

 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەرهەم مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی کوردستان وتی "لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت گرێبەستمان واژۆ کردووە کە ئۆتۆمبێل بە قیستی کەم و درێژخایەن بدرێت بە مامۆستایان، ئەمەش بەشێوەیەک بێت کە لەسەرەتاوە بەشێوەیەكی كاتی بۆ ماوەی سێ مانگ ئۆتۆمبێلی هەرزان لە جۆری (جێلی) و بەشێوەی قەرز و قیست بدرێتە مامۆستایان".
 
ئەوەشی خستەڕوو "500 ئۆتۆمبێل دەدرێتە مامۆستایان وەک قۆناغی سەرەتایی و لە ئایندەشدا زانیاری زیاتر لەسەر رێککەوتن و پرۆسەکە بڵاودەکەینەوە ". 
 
باسی لەوەشکرد " بەگوێرەی مەرجەکانی ئەو کۆمپانیایەی کەرتی تایبەت، ئۆتۆمبێلەکە تاپۆی خانووی ناوێت، بەڵکو دوو کەفیلی دەوێت، کە پێویستە فەرمانبەری حکومیی بین و کۆی مووچەکانیان ملیۆنێک و 600 هەزار کەمتر نەبێت . "

ڕ.ع
Qaiwan
Qaiwan