کوردستانی

ئەم هەینییە فڕۆکەخانەی سلێمانی مژدە دەداتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم هەینییە فڕۆکەخانەی سلێمانی مژدە دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - 
 
 فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە لەمڕۆوە پرۆسەی گۆڕینەوەی دیناری عێراقی بۆ دۆلاری ئەمریکی بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی بەردەستدەبێت.
 
 ئەمڕۆ هەینی 17ی شوباتی 2023 دانا محەمەد سەید، ‎لێپرسراوی پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند "لە دوای تەواو کردنی هەموو رێکارەکانی بەگەڕخستنی سیستمه‌كانی نوسینگەی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank)لەمڕۆوە گەشتیارانی تەمەن سەروو 18 ساڵ دەتوانن لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەپێی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی عیراقی گۆڕینەوەی دینار بۆ دۆلاربە نرخی فەرمی ئەنجامبدەن".
 
 ئەوەش خراوەتەڕوو "هەر گەشتیارێک تەنها یەکجار بۆی هەیە لە مانگێکدا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە": 

 ١- پێویستە گەشتیار هەڵگرى پاسپۆرتی عیراقی بێت.
 
 ٢- پێویستە گەشتیار (تكت و بەڵگەنامەکان)ى تایبەت بە گەشتكردنی پێ بێت و دوایی تەواوكردنی ڕێكارەكانی تایبەت بە گەشتكردن (چێکین)و وەرگرتنى بۆردینگ کارت و(لێدانى مۆرى ڕۆیشتو لە پاسپۆرت)ەکەى لە دوا وێستگەى فڕۆکەخانە لە هۆڵی ترانزێتی تێرمیناڵ پارە گۆڕینەوەكەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
 
 ٣- دیاریكردنی بڕی گۆڕینەوەكان بە گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەكانی بانكی مەركەزی عیراقی دەبێت، كە لەلایەن نوسینگەى بانکەکانى رێگەپێدراو لەناو فڕۆكه‌خانەی نێودەوڵەتی سلێمانی‌ جێ بەجێ دەکرێت.
 
 4- بە پێى ى ڕێنماییە گومرگییەکان گه‌شتیارانی تەمەن سه‌روی (١٨) ساڵ ڕێگەپێدراوە تا بڕى (10,000$) دە هەزار دۆلارى ئەمریکى و (200,000) دوو سەد هەزار دینارى عێراقى لەگەڵ خۆى بباتە دەرەوە.
 
 بۆ ئەو مەبەستە پێویستە گەشتیار ڕەچاوى ئەم ڕێنماییە بکەن و دوایی پاره‌ گۆڕینه‌وه‌ی (دینار بۆ دۆلار) لەناو فڕۆکەخانەدا، بە هیچ شێوەیەک نابێت لە بڕەکانى ڕێگەپێدراوى ڕێنماییەکان زیاترى پێبێت، بە پێچەوانەوە ڕێگەى پێنادرێت لەو بڕانەى کە ڕێگەپێدراوە زیاتر بباتەوە دەرەوە.
 
 5- ئەو گەشتیارانەى دەیانەوێت ئاڵوگۆڕى دراو بکەن پێویستە (4) کاتژمێر پێش ئەنجامدانى گەشتەکەیان لە تێرمیناڵى فڕۆکەخانە ئامادەبن.

ڕ.ع
Qaiwan
Qaiwan