کوردستانی

عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ هەینی کوردێکی عومرەکار لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد، پێش چەند رۆژێک خەونی بینیوە کە لە مەککە دەمرێت.
 
 بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ئەمڕۆ 17ی شوباتی 2023 رایگەیاند "رەفیق حلمی  شوکری محەمەد دەلۆ کە عومرەکارێکی کوردە، دوای بەجێگەیاندنی  سوننەتی عومرە بە کەمتر لە 24 کاتژمێر لە مەککە کۆچی دواییکرد".
 
باسی لەوەشکردووە "عومرە کارەکە خەڵکی خانەقینە و ساڵی 1958 لەدایکبووە، هاوڕێکانی باسیان لەوەکردووە کە پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات پێی وتوون "دوو رۆژە خەونی بینیوە لە مەککە دەمرێت " ئەمە دوا بەدوای ئەوەدێت کە ئەو عومرەکارە دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە مەککە کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێش بەخاک سپێردراوە".

ڕ.ع
Qaiwan
Qaiwan