کوردستانی

ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت
مەودا میدیا-


بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 18ی شوبات و سبەینێ یەکشەممە 19ی شوباتی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویەکان.
پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویەکان.
پلەکانی گەرما  بەرز دەبێت بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 
سلێمانی : 12
دهۆک : 12 
کەرکوک : 15
هەڵەبجە : 13
زاخۆ : 13
سۆران : 10
گەرمیان : 18




ژ.م
Qaiwan
Qaiwan