کوردستانی
چاودێریی لایەنی تەندروستی فرۆشگا، سەرچاوەی ئاوی دایەنگە، دامەزراوە پەروەردەییە حکومی و ناحکومییەکان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە فرۆشگای خوێندنگەکان و گرفتی ناوەندە پەروەردەییەکان لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، چاودێری لایەنی تەندروستی فرۆشگا و سەرچاوەی ئاوی دایەنگە و دامەزراوە پەروەردەییە حکومی و ناحکومییەکان دەکات و بەدواداچون بۆ سکاڵای خوێندکاران و مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکاران دەکات.
لیژنەیەکی تایبەتی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی چاودێری لایەنی تەندروستی فرۆشگا و سەرچاوەی ئاوی دایەنگەو دامەزراوە پەروەردەییە حکومی و ناحکومییەکان دەکات و بەدواداچون بۆ سکاڵای خوێندکاران و مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکاران دەکات.
خۆگر خالید، سەرۆکی لیژنەی دایەنگا و دامەزراوە پەروەردەییەکان لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە: لیژنەکە پێکدێت لە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، تەندروستی، ئاسایش، کاروباری کۆمەڵایەتی، قائیمقامیەتی سلێمانی و بەردەوام سەردانی دامەزراوە پەروەردەییەکان لە قوتابخانە، باخچەکانی منداڵان، دایەنگەکان، پەیمانگا حکومی و ناحکومییەکان دەکەن و بەدواداچوون بۆ هەرگرفتێکی پەروەردەیی و هەرسکاڵایەک سەبارەت بە قوتابخانەکان و فرۆشگاکان و ئاگرکوژێنەوە و سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە دەکەن.
لیژنەکان لای خۆشییانەوە رێکاری یاسایی لەگەڵ لایەنی کەمتەرخەم دەگرنەبەر و لەپێناو تەندروستی خوێندکاراندا چاوپۆشی لە کەمتەرخەمی هیچ خاوەن فرۆشگا یان ئیدارەی خوێندنگەیەک ناکەن.
هەروەها بە لیستێک ناو و جۆری ئەو خواردەمەنییانەیان بڵاوکردووەتەوە کە دەبێت لە خوێندنگاکاندا بفرۆشرێن، بەدەر لەوە هەر شتێکیتر رێگەپێدراو نییە.
سەرۆکی لیژنەی دایەنگا و دامەزراوە پەروەردەییەکان داوای لە خوێندکاران و کەسوکاری خوێندکاران و مامۆستایان و ئیدارەی ناوەندە پەروەردەییەکان کرد بۆ هەر سکاڵاو تێبینیەک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە موبایلی 07708677777 و بەدواداچونی بۆدەکرێت.
ژ.م
بیروڕا


