کوردستانی
لەناوچە شاخاوییەکان کۆتایی بەدابەشکردنی نەوت دەهێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتاییهات و لە دەوروبەری شارەكان دەستیپێكردووە، تا ئێستاش وادەی دابەشكردنی نەوت بۆ ناو سەنتەری شارەكان دیارینەكراوە.
لە راگەیەنراوێكدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات: دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتاییهاتووە و زیاتر لە 64 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر 321 هەزار و 138 خێزان لەو ناوچانە دابەشكراوە.
راشیگەیاندووە، لە هەنگاوی دووەمدا، دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچەكانی دەوروبەری شارەكان دەستیپێكردووە و تا ئێستا نزیكەی دوو ملیۆن لیتر بەسەر زیاتر لە هەشت هەزار و 500 خێزاندا دابەشكراوە و پڕۆسەكەش بەردەوامە.
دەستپێكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە دەرەوەی شارەكان، لە كاتێكدایە كە تائێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وادەی دابەشكردنی نەوتی لەناو شارەكان رانەگەیاندووە.
ژ.م
بیروڕا


