کوردستانی

ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشووی تەقەی لێکرا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 18ی شوباتی 2023 لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشووی تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان بێت، ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە داوای لێکراوە بگەڕێتەوە لای، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژنەکە قبووڵی نەکردووە پیاوەکە کوشتویەتی.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan