کوردستانی

کۆمپانیا و نووسینگەکانی دراو لە سلێمانی چ داوایەکیان لە بانکی ناوەندی عیراق کردووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیا و نووسینگەکانی دراو لە سلێمانی چ داوایەکیان لە بانکی ناوەندی عیراق کردووە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت 70 کۆمپانیا و نووسینگەکانی دراو لە سلێمانی داوایان کردووە بانکی ناوەندیی عیراق راستەوخۆ دۆلاریان پێبفرۆشرێت.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ساڵی 2021وە 70 كۆمپانیا و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی داوایانكردووە بانكی ناوەندی عیراق راستەوخۆ دۆلاریان پێ بفرۆشێت و ئەوانیش بە هەردۆلارێک بە بەهای 1320 دینار بیخەنە بازاڕەوە".

 وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێکارەکان سەرجەمیان تەواوبوون، بەڵام بانکی ناوەندی هیچ وەڵامێکی نەیاوینەتەوە، تاوەکو ئێستاش هیچ نووسینگە و کۆمپانیایەک لە سلێمانی دۆلاری لە بانکی ناوەندی نەکڕیەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan