کوردستانی
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە دەچێتەوە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عیراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی بودجە و نەوت و گازەوە.
میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە سبەینێ یەکشەممە 19ی شوباتی 2023 شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامێتی وەزیری سامانە سروشتییەکان و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وتەبێژی حکومەت و ژمارەیەک راوێژکار سەردانی بەغدا دەکەن.
سەردانەکە بە مەبەستی تەواوکردنی کۆبوونەوەکانی پێشووترە لەگەڵ حکومەتی عیراق بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و رێککەوتن لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان و یاسای نەوت و غاز.
س.ر

بیروڕا