کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی شوبات و سبەینێ دووشەممە 20ی شوباتی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بە جۆرێک، پلەكانی گەرما لەنێوان 4 بۆ 18 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دووشەممە ئاسمان بە گشتى  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە بە جۆرێک، پلەكانی گەرما لەنێوان 13 بۆ 18 پلە دەبێت.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan