کوردستانی

بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە بەكارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەرە، هێزەكانی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار، دوای ڕووبەڕووبونەوەی چەكداری لەگەڵ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی ھۆشبەردا".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ج،ت،م لەدایكبووی 1993) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan