ئابووری

دوای دابەزینی، دووبارە نرخی زێڕ بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای دابەزینی، دووبارە نرخی زێڕ بەرزبووەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا دابەزی ئەمڕۆ دووبارە نرخی زێڕ بەرزبووەوە، سەرۆکی زەڕەنگەرانی سلێمانیش دەڵێت "دابەزینەکە ماوەیەکی زۆری نەخایاندووە".

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی شوباتی 2023 دلێر تاهیر، سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە نرخەکەی وەک خۆی لێهاتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا بە شەش دەفتەر دۆلار کیلۆیەک زێڕی عەیاری 24 دەکڕێتەوە, هەروەها مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 225 دۆلار دەیکڕێنەوە".

بەهۆی ئەم گۆڕانکارییانەی لە نرخی زێڕدا روودەدەن هاوڵاتییان کەمتر مامەڵەی زێڕدەکەن، هەروەها بەشێکیش لە زەڕەنگەرەکان تووشی زیانبوون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان