کوردستانی

راوچییەک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوچییەک دەستگیرکرا
مەودا میدیا -
 
 پۆلیسی دارستانی بازیان لە گوندی شێخ مەن هاوڵاتییەکیان دەستگیرکردوە کاتێک سەرقاڵی راوکردنی باڵندەی کێوی بووە و هەروەها دەستیش بەسەر کەلوپەلی راوکردنەکەیدا گیراوە.
 
 ئەمڕۆ 19ی شوباتی 2023 پۆلیسی دارستانی بازیان رایگەیاند "لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان بۆ سنووری گوندی شێخ مەن، هاوڵاتییەک دەستگیر کرا کە سەرقاڵی راوکردنی باڵندەی کێوی بوو، دەستیش گیرا بەسەر دوو کەوی زیندوو کە بۆ راوکردنی کەوی دیکە بەکاری هێناوە و چوار داوی راوکردنیشی پێبووە".
 
ئەوەشی خستەڕوو"بە بڕیاری دادوەر کەوەکان ئازاد کراون و گەڕێندراونەتەوە بۆ ناو سروشت و ژینگە".

ڕ.ع
Qaiwan
Qaiwan