کوردستانی
پرۆسەی پێدانی دۆلار بە گەشتیارانی هەولێر سەختدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگەیەنێت کە لەمەودوا گەشتیار دەبێت پێش ٢٤ کاتژمێر لە گەشتەکەی لە بانک پسوڵە وەربگرێت و رۆژی دواتر دۆلاری بە نرخی بانکی ناوەندی پێ دەفرۆشرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە19ی شوباتی 2023 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند "گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە کە رێککاری نوێی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیار لە نوسینگەی (RT) دانراوە ".
ئەوەشی خستەڕوو "هەر گەشتیارێک کە گەشتدەکات دەبێت پێش 24 کاتژمێر سەردانی نوسینگەی سەرەکی بانکی RT بکات کە لە شەقامی 40 مەتریی هەولێرە و نوسراوە فەرمییەکانی خۆی (پاسپۆرت – ڤیزا – بلیتی فڕۆکە) پێشکەش بکات و دواتر بڕە پارەی دیناری عیراقی پێویست رادەستی نوسینگەی بانکەکە دەکات، دوات ئەم رێککارانە گەشتیار لەلایەن بانکەوە پسوڵەیەکی پێدەدرێت.
ڕ.ع

بیروڕا