کوردستانی

بڕیار لەسەر دەوامی دادگاکانی هەرێمی کوردستان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر دەوامی دادگاکانی هەرێمی کوردستان درا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبارەی دەوامی دادگاکان بڕیاریدا و لە ئەمڕۆشەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە دوامی دادگاکان کە تێیدا هاتووە "لەپاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان دادوەران و فەرمانبەرانی دادگاکان لە گرتنەوەی ئەو نەخۆشییە کوشندەیە و بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دادگاکان کەمبکرێتەوە بڕیارماندا مامەڵەکان لە دادگای بەرایی و باری کەسی جگە لە داوایەکان رابگرین، هەروەها مامەڵەکانی تایبەت بە ونبوون لە دادگاکانی لێکۆڵینەوە دەبینرێن".

  لە نوسراوەکەی  ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو بڕیارە کاری پێدەکرێت لە رۆژی دەرچوونیەوە تاوەکو 1ی نیسانی 2020".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان