کوردستانی
بەنداوێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت کارەکانی دروستکردنی بەنداوی خنس قەزای شێخان تەواوکراون و بەمزووانە بەگەڕدەخرێت، بەنداوەکە توانای گلدانەوەی 7 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و گوژمەی دروستکردنیشی زیاتر لە 9 ملیار دینار بووە.
فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاند "بەنداوی خنس هەموو كارێكی تەواو كراوە و دەست بە تاقیكردنەوەی تۆکمەیی و بەرگریی بەنداوەکە كراوە".
ئاماژەی بەوەکرد "لەبەر ئەوە ئەمساڵ پڕ لە ئاو كراوە و لەڕێی لیژنەیەکەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆك چاودێریی كەموكوڕییەكانی دەكرێت و راپۆرتی پێویست لەسەری، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكان دەكرێت".
س.ر

بیروڕا