کوردستانی
رێواز فایەق: یەکێتی ئامادەیە لەسەر دیاریکردنی رۆژێک بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ پارتی رێکبکەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئەمساڵدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکی داوەتە پارتی، ئاماژە بەوەشدەکات یەکێتی ئامادەیە لەسەر دیاریکردنی رۆژێک بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ پارتی رێکبکەوێت.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئەمساڵدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێشخەرییەکی داوەتە پارتی و داوای کردووە مەکتەبی سیاسی هەردوو حزب لەسەر ئەو بابەتە کۆببنەوە".
ئاماژەی بەوەکردووە "داوامان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی کرد یەکێتی و پارتی گرفتەکانیان تێکەڵی هەڵبژاردن نەکەن، چونکە هەڵبژاردن پەیوەندیی بە حزبەکانی دیکە و خەڵکیشەوە هەیە و تەنها کێشەی پارتی و یەکێتی نییە".
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت "بافڵ جەلال تاڵەبانی بە پێشنیازەکە رازی بووە و دەستبەجێ داوای لە رەفعەت عەبدوڵڵا کردووە پەیوەندی بە فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە بکات و دەستپێشخەرییەکەی پێ بگەیێنێت، ئێستاش چاوەڕێی وەڵامی پارتی دەکەین، هەروەها یەکێتی ئامادەیە لەسەر دیاریکردنی رۆژێک بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە و رێکبکەون".
س،ر

بیروڕا