کوردستانی

بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن لەکاتی لێککۆڵینەوە دەرکەوتووە پێشینەی تاوانی دیکەی هەیە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەکی دانیشتووی قەڵادزێ کە دوکاندارە و بەوتەی خۆی ئاشیایی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر ناسنامەی تۆمەتبارێکیان دەستنیشان کرد و پاشان لە لایەن هێزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین دەستگیرکرا".

ئاماژە بەوەکراوە "پاش ئەوەی تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەکەیدا دەرکەوت پێشینەی تری هەیە لە تاوانی دزیکردندا و لە رانیەش بۆ هەمان مەبەست دۆسیەی بۆ کراوەتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیر و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ رێکخراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan