کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە
 مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە هاوڵاتییان دەتوانن لەمشەوەوە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی کۆدی نۆرە وەربگرن بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند "دوابەدوای تەواوبوونی چاکسازییەکان لە بەرنامەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری، سبەی سێشەممە بەشی مۆڵەت بە شێوەیەکی ئاسایی دەست دەکەنەوە بە کارەکانیان و مامەڵەی هاوڵاتییان رایی دەکەن".
 
 ئەوەشیان خستەڕوو "هەر هاوڵاتییەک رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 16 – 2 – 2023 مامەڵەکانی تەواو نەبووە، دەتونێت سبەی سەردانی بەشی مۆڵەت بکات لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و کارەکانی تەواو بکات".

ڕ.ع
Qaiwan
Qaiwan