کوردستانی
ئاگادارکردنەوەیەک بۆ میدیاکان لە وەزیری رۆشنبیرییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای رێگریکردن دەکات لە بڵاوکردنەوەی وتاری دژ بە بنەما دەستورییەکانی سیستمی فیدڕاڵی عیراق و کیانی دەستووری و یاسایی خەڵکی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی شوباتی 2023 حەمە حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان دەکەین کە پەخشی گوتاری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بکەن، خۆشیان لە بڵاوکردنەوەی گوتاری چاندنی ڕق و پەرتەوازەیی بپارێزن ".
ئەوەشی خستەڕوو "داوا دەکەم پەنا نەبەنە بەر وەرگێڕانی گوتاری ناحەزانی كیانی دەستووری و شەرعیی هەرێمی كوردستان و لە ڕێگەی پەیامەكانیانەوە پارێزەری بەری خوێنی شەهیدانبن ".
ئەمەش دەقی پەیامەکەی وەزیری رۆشنبیرییە:
پەیامێك بۆ میدیاكانی هەرێمی كوردستان و عیراق
ئیدانەی هەرجۆرە گوتارێكی نەیار بە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و كیان و قەوارە دەستوورییەكەی هەرێمی كوردستان دەكەین، پێویستە هەموو لایەك بە تایبەتی میدیاكانی عیراق، لە چوارچێوەی بنەما چەسپاوەكانی دەستوور پەیامی میدیاییان دابڕێژنەوە و پابەندی بنەمای سیستمی فیدراڵی بن، كە لە دەستووردا چەسپێندراوە و گەلانی عیراق دەنگیان پێداوە.
مایەی نیگەرانیمانە ڕۆژنامەیەكی سەر بە دەوڵەت، بە بێ لەبەرچاوگرتنی واقیعی یاسایی و دەستووری هەرێمی كوردستان، بابەتێكی دژ بە گیانی بەیەكەوەبوون و بنەما چەسپاوەكانی دەستووری عێراق و سیستمی فیدراڵی دەوروژێنێت، بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە بابەتانە دەچنە چوارچێوەی تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و هەوڵدانە بۆ چاندنی تۆوی ڕق و نكوڵیكردن هەروەها هەوڵێكی نەزۆكە بۆ دژایەتیكردنی كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان.
لێرەوە داواكارین لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق, ڕێگر بن لە بڵاوكردنەوەی گوتاری دژ بە بنەما دەستوورییەكانی سیستمی فیدراڵی عێراق و كیانی دەستووری و یاسایی خەڵكی كوردستان، كە بەری ڕەنج و تێكۆشانی گەلی كوردستانە دژ بە دیكتاتۆری و لە پێناویدا خوێنی سەدان هەزار شەهید ڕژاوە.
هەروەها داواكاریشین كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی هەرێمی كوردستان، پەخشكەری گوتاری لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەبن، خۆیان لە بڵاوكردنەوەی گوتاری چاندنی ڕق و پەرتەوازەیی بپارێزن، پەنا نەبەنە بەر وەرگێڕانی گوتاری ناحەزانی كیانی دەستووری و شەرعیی هەرێمی كوردستان و لە ڕێگەی پەیامەكانیانەوە پارێزەری بەری خوێنی شەهیدان بن.
حەمەی حەمەسەعید
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
حكومەتی هەرێمی كوردستان
20/2/2023
ڕ.ع

بیروڕا