کوردستانی

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم: ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بوومه‌له‌رزه‌ لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم: ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بوومه‌له‌رزه‌ لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری نابێت
مەودا میدیا-

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت  بەپێی نەخشەی بوومەلەرزەی عیراق هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ئەو زۆنەی كە مەترسییەكان لەسەری مام ناوەنده‌، ئاماژە بەوەدەکات ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بوومه‌له‌رزه‌ لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری گیانی و دارایی نابێت.

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشه‌جێكردنی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "بەپێی نەخشەی بوومەلەرزەی عێراق، كه‌ شه‌ش زۆنه‌ و لە زۆنی كەم مەترسیدار ده‌ست پێده‌كا تا زۆنی زۆر مەترسیدار، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ئەو زۆنەی كە مەترسییەكان لەسەری مام ناوەنده‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بوومه‌له‌رزه‌ لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری گیانی و دارایی نابێت، بە مەرجێك پرۆژەكان بەپێی ئه‌و كۆد و رێنوێنییانه‌ دروستكرابن كه‌ په‌سندكراون، بگاته‌شه‌ش پله‌ی رێخته‌ر، زیانه‌كان 10 هێندە ده‌بن و بگاته‌ حه‌وت، زۆر زیاتریش ده‌بێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan