کوردستانی

کاتی دابەزاندنی نرخی پیاز ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەزاندنی نرخی پیاز ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی مانگێک زیاتر دەبێت نرخی پیاز لە بازاڕەکاندا بەرزبووەتەوە بە جۆرێک نرخەکەی گەیشتە سەروو دوو هەزار دینار، سەرۆکی لیژنەی سەندیکای عەلوەی سلێمانیش دەڵێت "لە هەفتەی داهاتووەوە پیاز هەرزان دەبێت".

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی شوباتی 2023 سەروەر عەلی، سەرۆکی لیژنەی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا نرخی پیاز لە عەلوەی سلێمانی بۆ هەر کیلۆیەک 1200 دینارە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەفتەی داهاتووەوە پیازی ناوچەکانی خوارووی عیراق دەخرێتە بازاڕەکانەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی پیاز بۆ خوار هەزار دینار".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan