کوردستانی
لەسەر دزی کەسێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەکی گەڕەکی شێخ محێدین لە شاری سلێمانی سکاڵایان تۆمارکرد لە دژی کەسێک کە گوایە پارچەی ئۆتۆمبێلەکانی دزیون، مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان دوای بەدواداچوون توانییان دەستگیری بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی شوباتی 2023 پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەکی گەڕکی شێخ محێدین کە پارچەی ئۆتۆمبێلەکانیان دزرابوو لەلایەن هاوڵاتییەکەوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی رزگاری نەهێشتنی تاوان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە و توانییان تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن".
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر چەند پارچەیەکی ئۆتۆمبێل و هەروەها دوو چەک لە جۆرەکانی کڵاشینکۆف و تاپڕ، تۆمەتبار (ع،م،ص) لەدایكبووی 1976 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە، لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
ڕ.ع
بیروڕا


