کوردستانی

20 ملیار دینار بۆ سلێمانی خەرج دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


20 ملیار دینار بۆ سلێمانی خەرج دەکرێت
مەودا میدیا -
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردن و تەرخانکردنی 20 ملیار دینار بۆ مەبەستی کۆکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک.
 
ئەمرۆ سێشەممە 21ی شوباتی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە بە تەرخانکردن و خەرجکردنی 20 ملیار و 848 ملیۆن دینار بۆ ماوەی 3 ساڵ بەمەبەستی گۆستنەوە و کۆکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم کارە بەمەبەستی خزمەتکردنی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانە و رەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتییە لەپێناو ژینگەیەکی تەندروست و ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی".
 
روونیشیکردوە "گوژمەی 9 ملیار و 975 ملیۆن بۆ ماوەی 3 ساڵ بۆ سنوری زۆنی (2) دوكان، گوژمەی 10 ملیار و 873 ملیۆن بۆ ماوەی 3 ساڵ بۆ سنووری زۆنی (3)چەمچەماڵ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی خەرج دەکرێت".

ڕ.ع
Qaiwan
Qaiwan