کوردستانی
بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان: جووت سایدی کفری – کەلار %94ی کارەکانی تەواوبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە ئێستادا کارکردن لە پرۆژەی کەلار – کفری دەستیپێکردووەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات %94ی کارەکان تەواو بووە.
بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە ئێستادا کارکردن لە پرۆژەی کەلار – کفری دەستیپێکردووەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات %94ی کارەکان تەواو بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی شوباتی 2023 عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای دەستپێکردنەوە بە کارکردن لە پرۆژەی جووت سایدی کەلار – کفری، لە ئێستادا بە رێژەی %94ی کارەکانی تەواو بووە و رێگەی کەلار – دەربەندیخان %58ی کارەکانی تەواو بووە ".
بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان باسی لەوەشکرد "بڕی بوودجەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەی جووتسایدی کەلار – کفری 44 ملیار دینارە و کەلار دەربەندیخانیش 137 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە کە بە شێوەی نەختینە دابین دەکرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە هاوڵاتییان ناڕەزایەتی زۆریان دەربڕیوە سەبارەت بە دۆخی ئەو رێگەوبانانەی کە هاتوچۆی پێدادەکەن بۆ ئەو ناوچانە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر رووداوی هاتوچۆ روودەدات بەهۆی خراپی رێگەکانەوە.
بیروڕا


