کوردستانی
لەم دەزگایەی هەرێم کۆمەڵێک هەلی کار رادەگەیەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
10 هەلی کار بەشێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین لە گەرمیان رادەگەیەنرێت و داواش دەکەن هەر کەس مەرجەکانی کارکردنی تێدایە فۆڕم پڕبکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی گەرمیان رایگەیاند "فەرمانگەکەمان هەڵدەستێت بە دامەزراندنی 10 کەس بەشێوە گرێبەست و بە ناونیشانی (مینلابەر)، هەر کەسێک مەرجەکانی کارکردنی تێدایە سەردانمان بکات و فۆڕمی دامەزراندن پڕبکاتەوە ".
مەرجەکانی دامەزراندن:
١- داواكار دانەمەزرابێت لە هیچ دام و دەزگایەكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و هیچ مووچەیەكی تری نەبێت.
٢- داواكار تەمەنی لە (25) ساڵ زیاتر نەبێت و خوێندەواری هەبێت و ئامادەی تێدا بێت بۆ كاری مینلابەری لە هەر بارودۆخێكدا بەپێی ئەو مەرجانەی لەلایەن (دەزگای گشتی كاروباری مین)ەوە دیاریكراوە.
خوازیاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكەن لە شەقامی سەرەكی گەڕەكی كەلاركۆن لە قەزای كەلار، بۆ وەرگرتنی فۆڕم لە ماوەی (10) رۆژدا.
ڕ.ع

بیروڕا