کوردستانی

بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد  لەپێناو پاراستنی هاوڵاتییان لەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بڕیارەکانیش بریتین لە:

-جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندو و پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر.

-جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی  هاوردەكردنی جگەری مریشك و هەموو جۆرە قیمەیەك.

-قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵە پێكردنی  ئاژەڵ و باڵندە و ماسی  جوانی لە شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان.

-سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمیەكان قەدەغەكراوە و پێویستە ئاژەڵی  سەربڕدراو مۆری فەرمی سەربڕخانە فەرمیەكانی لەسەر بێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان