کوردستانی
پشووی پەرلەمان کۆتایی دێت و کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت رۆژی 1ی ئازار پشووی یاسادانان کۆتایی دێت و دوای دیاریکردنی بەرنامەی کار، کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە.
ئەمڕۆ 22ی شوباتی 2023 سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پشووی یاسادانان لە رۆژی 1ی ئازار کۆتایی دێت کە دەکاتە چوارشەممەی داهاتوو، دوابەدوای ئەوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەنەوە و بەرنامەی کار پێش کۆبوونەوەکان دیاری دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەپێی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان 48 کاتژمێر پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە دیاری دەکەن، دواتر بۆ ئەندام پەرلەمانەکان دەنێردرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "کاری لەپێشینەی ئەم وەرزەی پەرلەمانی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسیی هەرێمی کوردستان دەبێت".
بیروڕا


