کوردستانی

لەسەر پەلەوەر دزین دوو کەس دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر پەلەوەر دزین دوو کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزووری سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە کە پەلەوەر و ئاژەڵیان لە ماڵان دزیبوو.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزوور لەدوای وەرگرتنی چەند سکاڵایەک لەلایەن هاوڵاتییانی سنووری شارەزوورەوە دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارە".
 
ئاماژەشیان بەوەدا "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیر بکرێن، لە ئێستادا تۆمەتبار (س،ج،م) لەدایکبووی 1985 کە پێشینەی تاوانی هەبووە و (ر،م،ع) لەدایکبووی 2002 راگیراون، لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەست بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵ و پەلەوەری دزراودا گیرا".
Qaiwan
Qaiwan