کوردستانی
ئاسایشی گەرمیان دەستی بەسەر 213 پارچە دەمانچەدا گرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئاسایشی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەلایەن هێزەکانمانەوە، ئاسایشی دەربەندیخان توانیویانە دەستبەجێ دوو کەس دەستگیر بکەن و دەستیش بەسەر 213 دەمانچەدا بگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی شوباتی 2023 ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند "دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو و ورد لەسەر باندێک کە مەبەستیانبووە بە شێوەی قاچاخ چەندین دەمانچە رەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکەن، لە ماوەیەکی کەمدا هێزەکانی ئاسایشی دەربەندیخان توانییان دوو کەس دەستگیر بکەن و دەستیش بەسەر 213 دەمانچەدا بگرن".
ئەوەشی خستەڕوو "کاری قاچاخچییەکان گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بووە بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە دوای دەستگیرکردنیان بە بڕیاری دادوەر راگیراون".
ڕ.ع
ڕ.ع
بیروڕا


