کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی خانکێ بۆ ناحیەی سێمێڵ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی شوباتی 2023 رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی خانکێ بۆ ناحیەی سێمێڵ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی تۆیۆتا کامری و کیایەکی بارهەڵگر روویدا لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا".
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە رووداوەکەدا سێ کەسی دیکەش برینداربوون و زیانێکی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە".
س،ر

بیروڕا