کوردستانی
بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی شاغکردنەوەی پارە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند "هێزەکانمان لە ئاسایشی دەربەندیخان سەربە بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان زانیاریان وردیان لەسەر چەند کەسێک کۆکردەوە کە پارەی ساختە لەدەرەوەی هەرێم دێن و لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغی دەکەنەوە بەرنامەیان هەبوو بەردەوام ئەمە کارەئەنجام بدەن، بەڵام هێزەکانمان دوای ڕەزامەندی دادوەری قەزای دەربەندیخان توانیان لەکەمترین کاتدا دووتۆمەتبار دەستگیربکەن".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتباران ناویان (ش.ک.ح، ا.ع.ک) لەئێستادا بەپێی مادەی 281ی یاسای سزادانی عیراقی لە بەڕێوەبەرایەتیمان راگیراون لێکۆڵێنەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
س،ر

بیروڕا