کوردستانی

دوو پرۆژەی گرنگی کارەبا لەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو پرۆژەی گرنگی کارەبا لەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سبەی لە سۆران بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت ئاماژە بەوەشکراوە فراوانکردنی وێستگەی سۆران بەگوژمەی 6.700.050 دۆلار جێبەجێ دەكرێت.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەی رێكەوتی 10/3/2020 لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەرەتا لە وێستگەی 132 كەیڤی سۆران لەسەر رێگای سۆران، بەردی بناغە بۆ پرۆژەی هێڵی 132 كەی ڤی و گۆڕینی تەلی نێوان (شەقڵاوە- سۆران) و فراوانكردنی وێستگەی سۆران بەگوژمەی 6.700.050 دۆلار جێبەجێ دەكرێت".

ئەوەش هاتووە  "دواتر هەر لەهەمان رۆژ بەردی بناغە بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە ئاو ( HIDRO + ) بەشێوەی وەبەرهێنان لەلایەن هەردوو كۆمپانیای (ئاریان ئیندەستریت- ئوسترالی و strog oil) بەگوژمەی 250 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت".
Qaiwan
Qaiwan